به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندەكانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانی له عێراق، وەزارەتی دەرەوەی به‌ریتانی كارمه‌ندانی ووڵاته‌كه‌ی قه‌دەغه كردووە له‌وەی به شاڕێی نێوان به‌غدا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وەییدا هاتوچۆ بكه‌ن.
ئه‌م هۆشداریكردنه‌ش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئۆفیسی كاروباری دەرەوەی به‌ریتانی بڵاوكراوەته‌وە و دەڵێت ڕێگای نێوان ئه‌بو غرێب و رومادی مه‌ترسی تیادایه و هه‌روەها ئامۆژگاری كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانی دەكات به فڕۆكه‌ی بازرگانی له ناو عێراقدا هاتوچۆ نه‌كه‌ن به تایبه‌تی دوای دۆزینه‌وەی بۆمبێك له یه‌كێك له فڕۆكه بازرگانیه‌كان له هه‌فته‌ی ڕابوردودا.
پێشتریش هه‌مان ئۆفیس هۆشداری ووڵاتیانی كردبوو سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن و گوتویانه دەبێت ووڵاتیه به‌ریتانیه‌كان له عێراقدا زۆر ئاگاداری ئاسایشی جموجۆڵ و هاتوچۆی خۆیان ببن.