ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی ڕایگه‌یاندووە كه‌وا له‌گه‌ڵ ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان و ئێران‌دا گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ ڕاگرتنی چالاكیه‌كانی زاخكردنی یۆرانیۆمی ئێران به ته‌واوەتی.
ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڤیه‌ننا كۆبونه‌وە و بڕیارێكیان له‌و بارەیه‌وە مۆر كرد و به‌م شێوەیه كێشه‌ی ئێران ناخرێته به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان.
به پێی ئه‌م چارەسه‌رییه‌ی ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان، تاران به‌ڵێنی داوە به‌وەی كه هه‌موو چالاكیه‌كانی زاخكردنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و بۆ ڕێكخراوی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی بسه‌لمێنێت.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش خواستی ئه‌وەی دەكرد كه مه‌سه‌له‌ی ئێران بخرێته به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاوەكو سزای ئابوری له‌سه‌ر دابنریت و دەڵیت تاران به شێوەیه‌كی نهێنی چه‌كی ناوەكی دروست دەكات و ئێرانیش هه‌ردەم ڕەتی ئه‌و تاوانه‌ی كردۆته‌وە.
به‌ڵام شاندی ئه‌مه‌ریكا له ڤیه‌ننا و هه‌ر له دوای دەرچوونی ئه‌و بڕیارە ئه‌گه‌ری بردنی كێشه‌ی ئێران بۆ به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لابرد و كۆشكی سپیش گوتویه‌تی دەبیت ئه‌و بڕیاری ڕاگرتنه به هۆشدارییه‌وە چاودێری بكرێت.