ئۆتۆمبیلێك له دەرەوەی بنكه‌یه‌كی پۆلیس له خۆرئاوای عێراق ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی حه‌وت پۆلیسی عێراقی و بریندار بوونی نۆ كه‌سی دیكه.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن ئه‌و پۆلیسانه له ڕیزدا وەستابوون تاوەكو موچه‌كانیان وەربگرن كاتێك كه بۆمبه‌كه نزیكه‌ی 200 كم له باشوری به‌غدا ته‌قیه‌وە.
هه‌ر له به‌غدا و له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی بۆمبێكی سه‌ر ڕێگا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراوە و دوانی تریش بریندار بووە.
له لایه‌كی ترەوە، هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا ته‌رمی 50 كه‌سی له شاری موسڵی باكوری عێراق دۆزیوەته‌وە. به‌شی زۆری ئه‌و كوژراوانه‌ش كارمه‌ندانی ئاسایش بوون به شێوەی سێدارەدان و سه‌ر بڕین كوژراون.
گروپێكی پهیوەندیدار به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی دەڵیت 17 كارمه‌ندی ئاسایشی له ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابوردودا له شاری موسڵ كوژراون.