پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینی ئۆتۆمبیلێك له باكووری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی تر بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له شاری سامه‌را روویدا كه‌وا یه‌كێكه له ناوه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی خراپكاری له عیراق. له لایه‌كی تره‌وه ئێران پێشنیاری مه‌شقپێكردنی پاسه‌وانانی سنووری عیراقی كرد له هه‌ولێكدا بۆ یارمه‌تیدانی به‌غدا بۆ به‌هێزكردنی سنووری نێوان عیراق و ئێران. هه‌ر ئه‌مرۆ له تاران، جێگری وه‌زیری ناوخۆیی ئێران رایگه‌یاند كه‌وا له رۆژی سێشه‌ممه ئێران میوانداری كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆیی وولاتانی عه‌ره‌بی ده‌كات بۆ باسكردنی یارمه‌تیدانی عیراق بۆ له ناوبردنی خراپكاری له‌م وولاته.