وەزارەتی دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووە كه‌وا جه‌یمس مۆڵێنی كارمه‌ندی وەزارەته‌كه‌یان له پایته‌ختی عێراقدا كوژراوە. گروپی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئهلزەرقاویش له ماڵپه‌ڕێكی ئیسلامی سه‌ر ئینته‌رنێتدا به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و كارە ڕاگه‌یاندووە.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌دەستانی عێراقی گوتویانه له شاری موسڵی باكوری عێراق دوو كاربه‌دەستی باڵای سه‌ر به گروپی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئهلزەرقاویان دەستگیر كردووە و به ئه‌بو سه‌عیدیان ناساندووە.
له لایه‌كی ترەوە، له ئه‌نجام ڕووداوی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراودا له شاری سامه‌رای باكوری به‌غدا دوو كه‌س گیانیان له دەستداوە.