سه‌رۆكی ڕووسی ڤلادمیر پوتن ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه گه‌یشتۆته لاهای بۆ ئه‌وەی به‌شداری لوتكه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕووسیا بكات و پێشبینی دەكرێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی یۆكرانیا بابه‌تی سه‌رەكی كارنامه‌ی كۆبونهوەكهیان بێت.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆزێ مانوێل بارۆسۆ گوتویه‌تی 25 ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ سه‌رۆكی ڕووسیان ڕوون كردۆته‌وە كه ئه‌وان به ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆكرانیا ڕازی نین.
سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ كه له لایه‌ن به‌ڕێز پوتن پشتیوانی دەكرا به براوەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دانرا، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و ئه‌نجامانه ڕەت دەكاته‌وە چونكه دەنگ و باسێكی زۆر دەربارەی فڕ و فێڵ كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه.
سه‌بارەت به كێشه‌كانی تریش، ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له ڕووسیا دەكه‌ن ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كی سنوری له‌گه‌ڵ ئه‌ستۆنیا و لاتیڤیا مۆر بكات و داوایان لێ‌كرد بارودۆخی سیاسی چه‌چنیا له دوای شه‌ڕەوە سه‌قامگیر بكات.