فه‌رماندەی باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له ئه‌وروپا ڕەخنه‌ی له ووڵاتانی سه‌ر به ناتۆ گرتووە دەربارەی ئه‌وەی كه ڕەزامه‌ندی خۆیان به‌رامبه‌ر به دابین كردنی مامۆستای له‌شكری نیشانداوە تاوەكو كاری ڕاهێنان له عێراقدا ئه‌نجام بدەن. ئه‌و ژەنه‌ڕاڵه گوتویه‌تی ئه‌مه ئاكامی خراپی له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانانه دەبێت كه به‌شدارن.
ژەنه‌ڕاڵ جه‌یمس جۆنسی سه‌رۆكی كۆمانداری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له ئه‌وروپا له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له واشنتۆن ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
ژەنه‌ڕاڵ جۆنس دەڵێت یانزدە ووڵات له 26 ووڵاتی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ناتۆ مامۆستای شارەزا بۆ عێراق نانێرن، هه‌رچه‌ندێكه دەنگیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كارە دابوو.
ئه‌و ژەنه‌ڕاڵه ناوی ئه‌و ووڵاتانه‌ی نه‌هێنا بوو، به‌ڵام فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و له‌كزەمبۆرگ و یۆنان به شێوەیه‌كی گشتی ڕازی نه‌بوون به‌وەی كارمه‌ندی ووڵاته‌كه‌یان بنێرن.
ڕێكخراوی ناتۆ بۆ ماوەیه‌كی زۆر دوای شه‌ڕی ئه‌فغانستان ڕۆڵی ئاشتیخوازانه‌یان له‌و ووڵاته‌دا بینیوە، به‌ڵام هه‌ردەم به‌شی زۆری حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له دژی بڕیارەكه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوشن بۆ چوون بۆ عێراق.