له‌شكری ئه‌مه‌ریكی پۆستێكی نوێیان به‌و ژەنهڕاڵه داوە كه ئێستاكه كاروباری زایندانیهكان له عێراق به‌ڕێوە دەبات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ژەنه‌ڕاڵ جیفری میڵه‌ر كراوەته یاریدەدەری سه‌رۆكی ستونه لهشكرییهكانه بۆ كاروباری دامه‌زراوە ئیدارییه‌كان.
له‌شكریش هێچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌وەی نه‌داوە كه گۆڕینی پۆستی ئه‌و ژەنهڕاڵه به‌هۆی كارەكه‌ی له عێراقدا بووبێت.
له سه‌رەتای ئه‌مساڵدا، ژەنه‌ڕاڵ میڵه‌ر له جێی ژەنه‌ڕاڵ جانس كارپنسكی دانرا كه له كارەكه‌ی لابرابوو به‌هۆی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی دەربارەی دەستدرێژی كردنه سه‌ر زیندانیه‌كانی ئه‌بوغرێب بڵاوكرابۆوە.
پێشتریش ژەنه‌ڕاڵ میڵه‌ر كۆمانداری سه‌ربازی بوو له بنكه‌ی زیندانیانی تیرۆرسته بیانیه‌كان له گوانتانامۆ به‌ی له كوبا.
جێی باسه، ژەنه‌ڕاڵ ولیام براندنبێرگ جێگری كۆمانداری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له هاوای جێگه‌ی ژەنه‌ڕاڵ میڵه‌ر دادەنرێت و دەبێته به‌رپرسی كاروباری زیندانه‌كانی عێراق.