كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆكرانی سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچیان وەك براوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابوردوو ڕاگه‌یاند.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن سه‌رۆك وەزیر له سه‌دا 49 ی دەنگه‌كانی به دەستهێناوە و نزیكه‌ی سێ خاڵ زیاتری له ڕەكه‌به‌رەكه‌ی ڤیكتۆر یوشچه‌نكۆی دەستكه‌وتووە.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له كاتێكدا هات كه دەیان هه‌زار خۆپیشاندەر له كیڤی پایته‌خت كۆبونه‌ته‌وە و دەڵێن فڕوفێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕوویداوە. ئه‌و خۆپیشاندەرانه ئاڵای ووڵاتیان به‌رز كردۆته‌وە و دروشمی پشتیوانی بۆ به‌ڕێز یوشچه‌نكۆ دەڵێن كه به‌شی زۆریان له شه‌ویشدا له به‌ردەم به‌فر و سه‌رمای زستاندا و له ناو چادردا نوستون.
یه‌كێتی ئه‌وروپاش هۆشداری یۆكرانیای داوە و دەڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئاكامه‌كان پێش ئه‌نجامدانی پێداچوونه‌وە به سه‌ریاندا بڵاو بكرێته‌وە ئه‌وا كار دەكاته سه‌ر په‌یوەندی نیوان هه‌ردوولا.