هونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر ڕەحیمی عه‌بدولڕەحیم زادە له ئه‌ڵقه‌ی ڕابوردوا باسی له ڕەوتی شانۆیی كوردستانی ئێران و دەقی نمایشه شانۆییه‌كان و خاسیه‌ته‌كانی كرد.
له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارەشدا باسیان له ڕەخنه‌ی شانۆیی و لێكۆڵینه‌وە و توێژینه‌وەی شانۆیی كرد و به‌ڕێز عه‌بدولڕەحیم زادە گوتی له شانۆی كوردیدا ڕەخنه‌گری شانۆیمان نیه.
بێ له‌م بابه‌تانه‌ش باس له دەرهێنان و كارتێكردنی ڕووناكی و جوڵه و دیكۆر له‌سه‌ر كارە شانۆییه‌كانیش كرا.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆرەی كوردیه كه هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه‌یه‌ك له كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوەڕۆ به كاتی واشنتۆن پێشكه‌ش دەكات.