به‌ڕێز نه‌چیرڤان بارزانی سه‌رۆك وەزیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - ئیدارەی هه‌ولێر كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌ستووە.
له ماوەی ئه‌و كۆنگرەیه‌دا باسی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردوو گوتی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردن له بارە و به هیچ شێوەیه‌ك ڕازی نین به‌وەی بێ یه‌ك لاكردنه‌وەی بارودۆخی شاری كه‌ركوك و چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و شارە هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.