ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌های دراوی دۆلاری ئه‌مریكی بۆ جارێكی تر به‌رامبه‌ر به دراوی یورۆ هاته خوارێ.
نرخی یه‌ك یۆرۆ نزیكه‌ی 1.31 دۆلارێك و سی و یه‌ك سنته. ئه‌م هاتنه خوارەوەیه‌ی ئه‌م دواییه‌ش هه‌ر له پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه هات كه گوایا ڕووسیا بڕی دراوی یورۆی له نێو دراوە بیانیه‌كانی تری بانكدا زیاتر كردووە.
شیكه‌رەوان دەڵێن دراوی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی نیگه‌رانیه‌كان به‌رامبه‌ر به ناهه‌مواری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا به شێوەیه‌كی گه‌ورە هاتۆته خوارێ.
لاوازی دۆلاریش وا له شارەزایانی ئه‌مریكی دەكات پێشبڕكێی زیاتر له‌گه‌ڵ بازاڕەكانی جیهانیدا بكات. بۆ كڕیارانی ئه‌مریكاش، خواردنه‌وەی كهولیاتی فه‌رەنسی و ئۆتۆمبیلی ئه‌ڵمانی و شتی دیكه‌ی بازاڕەكانی جیانی گرانتر دەبێت.
شارەزایانی ئابوری دەڵێن هاتنه‌خوارەوەی به‌های دۆلار ئه‌و كه‌لێنه ناهێڵێت كه به‌هۆی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كۆمپانیاكانی ئه‌مریكاوە له دەرەوەی ووڵات و كڕینی كه‌لوپه‌لی كۆمپانیه بیانیه‌كان له لایه‌ن كڕیارانی ئه‌مه‌ریكاوە په‌یدابووە.