نزیكه‌ی پێنج هه‌زار سه‌رباز له هێزەكانی ما‌رینزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئاسایشی عێراقی له پێناو دەستگیر كردنی یاخیبوان و دۆزینهوەیان هێرشیان كردۆته سه‌ر شارۆچكه‌ی جه‌به‌له له باشوری به‌غدا و له ئه‌نجامدا 32 یاخیبوی گومانلێكراویان دەستگیر كردووە.
كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراویش له شارۆچكه‌ی میقدادیه‌ی باكوری به‌غدا مه‌لایه‌كی موسوڵمانی سوننیان كوشتووە. ئه‌مه‌ش هه‌ر له ڕۆژێك پاش ئه‌وەی مه‌لایه‌كی تری موسوڵمانی سوننه له شاری موسڵ كوژرا. هه‌ر دوو مه‌لای ئاینی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌لا موسوڵمانه‌كان بوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌نجام نه‌دان و قه‌دەغه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دابوو.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن بۆمبێك له‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وەیی به‌غدا دۆزراوەته‌وە و توانراوە لا ببرێت بێ ئه‌وەی زیان به هیچ كه‌سێك بگات.
سه‌بارەت به‌م ڕووداوانه و بارودۆخی ئێستای عێراق، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.