ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی یۆكرانی ڤیكتۆر یوشچهنكۆ بانگه‌شه‌ی پشتگیركهرانی كردووە به‌رەو په‌رله‌مان به‌ڕێ بكه‌ون كه له‌وێ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دانیشتنێكی هه‌نوكه‌یی بۆ مشت‌ومڕ كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆكایه‌تی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بهڕێدەچێت.
نزیكه‌ی 10،000 كه‌س بۆ دووهه‌م ڕۆژە له كیڤ كۆدەبنه‌وە و ناڕەزایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و فڕوفێڵانه دەردەبڕن كه باوەڕدەكه‌ن له ماوەی دەنگدانهكاندا ئه‌نجامدراوە.
به‌شی زۆری خۆپیشاندەران به درێژایی شه‌وی ڕابوردو له به‌ر سه‌رمادا له پایته‌خت ئامادە بوون پاش ئه‌وەی یهشچهنكۆ بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی كرد تاوەكو ئاكامه‌كان ههڵبوەشێنرێتهوە.
له شارەكانی دیكه‌ی یۆكرانیاش خۆپیشاندان بهڕێدەچێت و له شاری لڤیڤ نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س لایه‌نگری خۆیان بۆ پارتی ئۆپۆزسیۆن نیشان دەدەن.
كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆكرانیاش هێشتا براوەی ئه‌م دەنگدانهیان نهناساندووە، به‌ڵام مۆسكۆ پشتیوانی له سه‌رۆك وەزیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ دەكات كه ناتوانێت دەنگه‌كانی بگه‌یه‌نێته سه‌رەوەی لیسته‌كه.
ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا و ووڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپیش دەڵێن نیشانه‌ی بوونی فڕوفێڵ له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا هه‌یه.