كابنه‌تی حكومه‌تی كۆریای باشور ڕەزامهندی به‌رامبه‌ر به پێشنیارێك نیشانداوە كه ڕێگه به مانه‌وەی سه‌ربازەكانی كۆریای باشور له عێراق بۆ ساڵێكی دیكه دەدات.
قسه‌كه‌رێكی حكومه‌تی كۆریای باشور دەڵێت كابنه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و بڕیارە بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی دەنێرێت كه تیایدا داوای مانه‌وەی هێزی ووڵاته‌كه‌یان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2005 دەكات . كارەكانی ئه‌م هێزە سه‌ربازییه‌ش له كۆتایی ئه‌مساڵدا ته‌واو دەبێت.
جێی باسه، ئێستاكه نزیكه‌ی 2،800 سه‌ربازی كۆریای باشور له ناوچه كوردییه‌كانی باكوری عێراقن و له‌وێ كاری مرۆیی و ئاوەدانكردنه‌وە به ئه‌نجام دەگهیهنن. هه‌روەها یه‌كه‌یه‌كی تری پێكهاتوو له 700 سه‌ربازی دیكه له ئایندەیه‌كی نزیكدا به‌شدارییان دەكات.