له عێراق مه‌لایه‌كی ئاینی موسوڵمانی باڵا له شاری موسڵی باكوری عێراق ته‌قه‌ی لێكراوە و كوژراوە له به‌غداش سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ماوەی هێرشێكدا بۆ سه‌ر گروپێكی په‌ترۆڵی له‌شكریدا بریندار بووە و له ئه‌نجام خه‌ستی برینه‌كه‌ی گیانی له دەستداوە.
له لایه‌كی ترەوە، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت سه‌ربازەكانی دەستیان كردووە به هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاكسازی فه‌للوجه و نزیكه‌ی 20 شوێنیان دۆزیوەته‌وە كه بۆ ئازاردان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە به‌كار هێنراوە.
له رومادی كه دەكه‌وێته خۆرئاوای فه‌للوجه‌وە، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هه‌شت گاردی نیشتمانی عێراقیان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوشتووە.