Accessibility links

هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی عیراق بۆ رۆژی سی مانگی یه‌‌ك دواخرا  - 2004-11-21


كاربه‌‌ده‌‌ستانی عیراقی ده‌‌ڵێن رۆژێكی نوێ ده‌‌ستنیشانكراوه بۆ ئه‌‌نجامدانی یه‌‌كه‌‌م هه‌‌لبژاردنی نیشتیمانی عیراقی له وه‌‌تای روخانی رژێمی سه‌‌دام حوسێن له لایه‌‌‌ن هێزه‌‌كانی هاوپه‌‌یمانان به سه‌‌رۆكایه‌‌تی ئه‌‌مریكا، كه ئه‌‌ویش رۆژی سی مانگی یه‌‌كه. ووته‌‌بێژیكی كۆمسیۆنی هه‌‌لبژاردنه‌‌كانی عیراق كه ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌مه بۆ په‌‌یامنێران هاته ئاخاوتن هۆی گۆرینی رۆژه‌‌كه‌‌ی رانه‌‌گه‌‌یاند، كه بۆ سێ رۆژ دواخراوه. جێگه‌‌ی باسه عیراقیه‌‌كان ده‌‌نگ ده‌‌ده‌‌ن بۆ هه‌‌لبژاردنی ئه‌‌نجومه‌‌نێكی نوێی نیشتیمانی، ئه نجومه نی پارێزگاكان و په رله مانی هه‌‌رێمی كوردی. له لایه‌‌كی تره‌‌وه كاربه‌‌ده‌‌ستانی له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایانگه‌‌یاند كه ته‌‌رمی نۆ سه‌‌ربازی عیراقی رۆژی شه‌‌ممه له شاری موسلی باكووری عیراق دۆزراونه‌‌ته‌‌وه.

XS
SM
MD
LG