ژنێكی پۆله‌ندی كه له عیراق رفێندرابوو ئازادكرا‌و ده‌لێت رفێنه‌رانی به‌شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل كردووه. ترێسا بۆرز خه‌لیفه ئه‌مرۆ شه‌ممه له پایته‌ختی پۆله‌ندا شان به‌شانی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وولاته، مارك بسێلكا، بۆ په‌یامنێران دوا. به‌رێز بێلكا زانیاری نه‌دا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئازادبوونی بارمته‌كه، ته‌نیا ووتی كه كاربه‌ده‌ستانی ژماره‌یه‌ك حكومه‌ت و رێكخراو كاریان كرد بۆ ئازادكردنی. خانم خه‌لیفه، كه ته‌مه‌نی په‌نجا و چوار ساله، شووی به عیراقیه‌ك كردووه و ماوه‌ی سی ساله له به‌غدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و له رۆژی بیست و حه‌وتی مانگی ده رفێندرا.