سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان له سه‌ر سنوری نیوان میسر و که‌رتی غه‌ززه، سێ سه‌ربازی میسریان کوشتووه.
ئیسرائیلیش داوای لێبوردونی بۆ ئه‌و کاره هه‌ڵه‌یه کردووه و گوتویه‌تی له‌و ڕووداوه ده‌کۆڵێته‌وه.
ئه‌م ڕووداوه له زوویه‌کی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر ڕێگای فیلادیلفی ڕوویدا که ده‌که‌وێته سنوری نێوان میسر و که‌رتی غه‌ززه‌وه. له‌م ناوچه‌یه‌شدا، هه‌میشه پێکدادان له نێوان سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌کان و میلیتانه فه‌له‌ستینیه‌کاندا ڕووده‌دات که ئیسرائیل تاوانباریان ده‌کات به‌وه به شێوه‌یه‌کی نایاسایی چه‌ک له میسره‌وه ده‌رباز ده‌که‌ن.
له‌شکری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت سه‌ربازه‌کانی سێ میلیتانی فه‌له‌ستینیان بینیوه که سه‌رقاڵی دانانی بۆمب بوون له ناوچه‌که‌دا و ئه‌وانیش له ئه‌نجامدا فه‌رمانیان به تانکه‌کانیان داوه ته‌قه‌یانه لێبکه‌ن و ئه‌وانیش به هه‌ڵه هێرشیان کردۆته سه‌ر سێ پاسه‌وانی سه‌ر سنوری میسری.