هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وەیه‌كی هاوبه‌شیان له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین ساز كردووە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له كوردستانی عێراق ئه‌و كۆبونه‌وەیه له پێناو یه‌كخستنی هه‌ڵوێست سه‌بارەت به بارودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ڕێكخرا.
بڕیاریشه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، هه‌ردوولا له هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆبونه‌وەیه‌كی تری هه‌مان شێوە به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن و ئاكامه‌كانی به گه‌لی كوردستان ڕابگه‌یه‌نن.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.