له شاری به‌یجی باكوری عێراق ئۆتۆمبیلێك له نزیك كاروانێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیدا ته‌قیوەته‌وە و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌س گیانی له دەستداوە و زیاتر له 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بووە.
دەسه‌ڵاتداران هێشتا ناسنامه‌ی كوژراوەكانی رۆژی چوارشه‌ممه‌یان نه‌زانیوە كه له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌دا گیانیان له دەستداوە كه له نێوان به‌غدا و شاری موسڵ له باكور ڕوویداوە.
پێكدادانیش له نێوان هێزەكانی هاوپه‌یمان و یاخیبوانیش به ناوچه‌كه‌دا بڵاوبۆته‌وە له‌و كاته‌وەی كه هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی له هه‌فته‌ی ڕابوردودا دەستیان كردووە به هێرشه‌كانیان له شاری فه‌للوجه.
هێزەكانی هاوپه‌یمانیش به‌ردەوامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌رسه‌رهه‌ڵداوانی شاری فه‌للوجه و چه‌ند گروپێكی لێماوە كه هێشتا به‌رگری دەكه‌ن.