هاوسه‌ری مارگه‌ریت حه‌سه‌نی كارمه‌ندی خێرخواز له عێراق داوای له میلیتانه ئیسلامیه‌كان كردووە ته‌رمی خێزانه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێننه‌وە تاوەكو به پێی ووشه‌كانی ئه‌و ئیتر له‌ئاشتیدا بحه‌وێته‌وە.
ته‌حسین حه‌سه‌ن له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا قسه‌ی كرد, پاش ئه‌وەی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی دەستكه‌وتبوو كه تیایدا كوشتنی خانم حه‌سه‌ن نیشان دەدات.
سه‌رۆك وەزیرانی به‌ریتانیش تۆنی بلێر گوتی كوشتنی كارمه‌ندی ڕێكخراوێكی مرۆیی له دایك بووی به‌ریتانیای به كارێكی نا مرۆڤانه و دڕندانه‌ی له قه‌ڵه‌مدا.
خانم حه‌سه‌ن بۆ ماوەی 30 ساڵ كاری بۆ هه‌ژارانی عێراق دەكرد و به تایبه‌تی بۆ منداڵان. هه‌روەها سه‌رۆكی ڕێكخراوی مرۆیی CARE International بوو و هه‌میشه له دژی داگیركردنی عێراق بوو كه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا. له مانگی ڕابوردودا، فڕاندنه‌كه‌ی له لایه‌ن چه‌ندین گروپی ئیسلامی و سیڤیڵیه‌وە به شێوەیه‌كی به‌رفراوان ڕەت كرایه‌وە.