چاوەڕێ دەكرێت سه‌رۆك بوش ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی خانم كۆندەلیزا رایس بكاته وەزیری دەرەوەی نوێی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا.
قسه‌كه‌رێكی كۆشكی سپی گوتویه‌تی سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كاتژمێر 12:30 ی نیوەڕۆ به كاتی واشنتۆن له ماوەی مه‌راسیمێكدا له رۆز گاردن واتا باخچه‌ی گوڵان له كوشكی سپی ڕاگه‌یاندنێك له‌و بارەیه‌وە بڵاوبكاته‌وە.
خانم رایس جێگه‌ی وەزیری دەرەوەی وولاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا كۆڵن پاوەڵ دەگرێته‌وە كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كشانه‌وەی خۆی له پۆستی وەزیری ڕاگه‌یاند. هه‌ڵبژاردنی كه‌سێكیش بۆ ئه‌و پۆسته دەبێت سینات ڕازی له‌سه‌ر بێت.
خانم رایس یه‌كێكه له یاریدەدەرە هه‌رە وەفادارەكان و باوەڕپێكراوی سه‌رۆك بوش و پشتیوانكه‌رێكی به‌هێزی شه‌ڕی عێراقیش بوو.
وەزیر پاوەڵیش به زۆری كه‌سێكی نه‌رمڕێ بووە له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش و دەڵێت ئه‌و هه‌رگیز ویستویه‌تی ته‌نها بۆ ماوەی خولێكی چوار ساڵی خزمه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بكات.