كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له كوشتنی چه‌كدارێك له عێراق دەكۆڵنه‌وە پاش ئه‌وەی كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وە و تیایدا نیشانی دەدات كه‌وا مارینێك به توندی و له نزیكه‌وە ته‌قه له بریندارێكی بێ‌چه‌كدار دەكات.
ئه‌م ڕووداوە له مزگه‌وتێكی شاری فه‌للوجه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان كێڤن سایتسه‌وە بڵاوكراوەته‌وە كه هاوەڵی یه‌كه‌یه‌كی هێزی مارینزەكان بووە. سه‌ربازێكیش كه ناوی ئاشكرا نه‌کراوە هاواری كردووە و گوتویه‌تی ئه‌و یاخیبووە به درۆوە خۆی مراندووە. له پاشدا ته‌قه‌ی له‌و یاخیبووە كردووە كه له سه‌ر زەوییه‌كه كه‌وتبوو.
ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوە كوژراوەش یه‌كێكه له‌و پێنج بریندار و 10 كوژراوەی كه له ڕۆژێك له‌وەو پێش له لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كی تری سه‌ربازییه‌وە زیانیان پێگه‌یه‌ندرابوو له مزگه‌وته‌كه‌دا به‌جێهێڵرابوون. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ش كه ئه‌م ڕووداوەی بڵاوكردۆته‌وە گوتویه‌تی دەبوایه یه‌كه‌یه‌كی تری سه‌ربازی بهاتایه‌و ئه‌و بریندار و كوژراوانه‌یان هه‌ڵبگرتایه‌وە و بیانبردنایه، به‌ڵام كه‌س نه‌هاتووە.