كاربه‌دەستێكی ئێرانی له ماوەی دانوساندنه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپی جه‌ختی له‌سه‌ر وەستاندنی به‌رنامه‌ی زاخكردنه‌وەی یۆرانیۆم و و چالاكیه‌كانی تری هاوتای بۆ ماوەیه‌كی كورت كردووە.
له ڕۆژی هه‌ینیدا و له ماوەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، قسه‌كه‌ری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی حامد رەزا ئه‌سه‌فی گوتی ئه‌م هه‌نگاوە ڕادەی متمانه و باوەڕی لای هه‌ردوولا زیاد دەكات. به‌لام سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وەی ئێران بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌رنامه‌ی زاخكردنی یۆرانیۆم ڕاناگرێت. هێشتاش زانیاری ته‌واو دەربارەی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی هه‌ردوولا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوە.
ووڵاتانی ئه‌وروپیش هۆشداری ئێرانیان كردووە دەربارەی ئه‌وەی پشتگیری له خستنه به‌ردەمی مه‌سه‌له‌ی ئێران بۆ به‌ردەم ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان دەكه‌ن تاوەكو سزای ئابوری له‌سه‌ر ئێران دابنرێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی زاخكردنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت.
جێی باسه، به‌رنامه‌ی زاخكردنی یۆرانیۆم بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاردەهێنرێت و ئێران سورە له‌سه‌ر ئه‌وەی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه دروستی دەكات. ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاش ئێران تاوانبار دەكات به‌وەی كه به شێوەیه‌كی نهێنی چه‌كی ناوەكی دروست دەكات.