هێزه‌كانی ئه‌مریكی و عیراقی ئه‌مرۆش روبه‌رووی خراپكاران بوونه‌وه له فه‌للوجه، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكریه‌كان تا راده‌یه‌كی زۆر به كۆتایی هاتوون. خراپكاران هێشتا به‌رگریه‌كی به‌هێز ده‌كه‌ن له به‌شی باشووری شاره‌كه، له‌و كاته‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌موو به‌شه‌كانی تری فه‌للوجه‌یان كۆنترۆل كردووه. له‌و كاته‌ی كه شه‌ری فه‌للوجه ئه‌مرۆ چووه رۆژی حه‌وته‌می، سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌لێت ئه‌و پێشبینی ده‌كات به‌شی سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكریه‌كان ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه به كۆتایی بێن. شایه‌نی باسه كاربه‌ده‌ستێكی به‌رزی ئاسایشی عیراقی رۆژی شه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌زار چه‌كدار كوژراون و دوو سه‌دی تریش گیراون. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی رایانگه‌یاند كه‌وا بیست و دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و پێنج سه‌ربازی عیراقی له شه‌ری فه‌للوجه كوژراون.