ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ده‌نگی ته‌قه پێشوازی له هه‌لیكۆپته‌ره له‌شكه‌رییه‌كه كرا له كه‌رتی غه‌زه كه ته‌رمی یاسر عه‌ره‌فاتی تیابو و كه له‌وێ به ده‌یان هه‌زار كه‌س پرسه ده‌گێرن.
زۆربه‌ی ته‌قه‌كان له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانه‌وه ده‌كران و ته‌قه‌یان ده‌كرده هه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌له‌بالغه ڕاگرن كه له ده‌وری كۆپته‌ره‌كه كۆبونه‌وه.
خه‌ڵكه‌كه كه كۆببونه‌وه به هه‌ستێكی گه‌رم و دورشمه‌كانی ملیشیا فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ده‌گوته‌وه له ده‌مێكدا كه تابوته‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌ره‌فاتیان له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه دا‌گرت.
ته‌رمی ڕێبه‌ری فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له سه‌ر سه‌ریان دانا و به گریانێكی زۆره‌وه تاكو هۆلی كۆنفرانس كه هێزی ئاسایش له ده‌وروبه‌ری تابوته‌كه‌یان گرتبوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه ته‌فیزیۆنی ئیسرائیلی ده‌ڵێت دوو فه‌ڵه‌ستینی زۆر به‌توندی بریندار بوون له ده‌مێكدا كه ئۆتۆمبێلێك چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوور له بنكه‌ی ڕامه‌ڵا ته‌قییوه به ماوه‌یه‌كی كورت به‌ر له‌وه‌ی كه پرسه‌كه ده‌ست پێ بكات.