فه‌له‌ستینیه‌كان پرسه‌ی كۆچی دوایی یاسر عه‌رەفات دەگێڕن و خۆیان بۆ ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌ناری خۆرئاوای ڕامه‌ڵڵا ئامادە دەكه‌ن، چاودێری گواستنهوەی دەسه‌ڵاتی سیاسیش دەكه‌ن. له هه‌مان كاتدا ئیسرائی ئاسایشی له كه‌ناری خۆرئاوا و كه‌رتی غه‌ززە توند كردووە.
ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی فه‌له‌ستینی قورئانی پیرۆزی موسوڵمانان دەخۆێننهوە و نیشان دەدەن. له شوێنی نیشته‌جێی عهرەفاتیش له ڕامه‌ڵڵا، پاسه‌وانه‌كانی ئاسایش فرمێسك به چاویاندا دێته خوارێ و ئاڵاكانیان دابهزاندووە و هه‌روەها ژمارەیه‌ك كرێكاریش شوێنی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌رەفات ئامادە دەكه‌ن.
ڕۆژنامه‌وانی فه‌له‌ستینی نه‌بهان قورەیشی بارودۆخه‌كه‌ی وەسف كردوو گوتی " خه‌ڵكی له سه‌ر شه‌قامه‌كان غه‌مبار و دڵناخۆشن و خه‌ڵكی بهرە و شوێنی نیشته‌جێی عه‌رەفات دێن و ته‌ماشای دەرگای موقاتا دەكه‌ن و به گریانهوە هاوار دەكه‌ن و باوەڕ ناكه‌ن سهركردەكهیان ڕۆیشتووە.
له غهززەش فه‌له‌ستینیه‌كان چونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ساز كردووە. به‌شی زۆریان ئاڵای فه‌له‌ستینی و وێنه‌ی عه‌ره‌فاتیان هه‌ڵگرتووە. هه‌ندێكی تریان جامانه‌ی ڕەنگ ڕەش و سپیان به‌خۆوە كردووە و ته‌قه‌یان به ئاسماندا كردووە.