یاسر عه‌رەفات به درێژایی ژیانی خه‌باتی بۆ دامه‌زراندنی ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینیه‌كان دەكرد و ناوبانگیشی به گه‌لێ خاسیه‌تی جودا دەركردبوو، هه‌ر له تیرۆرست و ئاشتیخوازەوە تاوەكو ڕێگری ئاشتی.
به‌ڕێز عه‌رەفات بۆ ماوەی زیاتر له 40 ساڵ هه‌وڵی ئه‌وەی دەدا كێشه‌ی فه‌له‌ستینیه‌كان له هه‌موو سه‌رانسه‌ری جیهاندا بكاته مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی سه‌رەكی.
یاسر عه‌رەفات له 24 ی مانگی هه‌شتی ساڵی 1929 دا له قودس له دایك بووە. به‌ڵام هه‌ندێ ڕاپۆرتی جیاوازی تریش دەربارەی شوێنی له دایك بوونی هه‌یه و هه‌ندێكیان دەڵێن له قاهرە و هه‌ندێكی تریان دەڵێن له غه‌ززە له دایك بووە.
بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵانی 1950 كاندا چووە ناو مه‌یدانی كاری سیاسیه‌وە كاتێك كه له زانكۆی قاهیرە خوێندكار بوو، له‌وێ چووە ڕیزەكانی ئه‌و گروپانه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینی هه‌وڵیان دەدا.
له پاشدا، گروپی فه‌تحی دامه‌زراند كه له ساڵانی 1960 كاندا دەستیان كرد به هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل و فڕاندنی فڕۆكه و پێكدادان و شه‌ڕ له ئوردون و لوبناندا. ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه سه‌ر به‌و گروپه بوون له ژێر سایه‌ی ڕێكخراوی ڕزگاركردنی فه‌له‌ستیندا یه‌كیان گرته‌وە.
له ماوەی ساڵانی 1980 كاندا، عه‌رەفات دەستیكرد به گۆڕینی شێوەی خه‌باتكردنی له كاری توند و تیژیهوە بۆ كاری دیپلۆماتی و گه‌ڕانه‌وە بۆ ناوچه داگیركراوەكان و بۆ ماوەی 10 ساڵ له دەرەوەی ووڵات له تونس دەژیا.
به‌ڕێز عه‌رەفات له ساڵی 1993 دا گه‌یشته ڕێكه‌وتنێك به ناوی ئۆسڵۆ كه ڕێگه‌ی پێدەدات حوكمی ناوچه داگیركراوەكانی فه‌له‌ستین بكه‌ن.
جێی باسه له ساڵی 1994 دا، عه‌رەفات و سه‌رۆك وەزیری ئیسرائیلیش یتژاك رابین و وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلی شیمۆن پێرێز خه‌ڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی وەرگرت.
ئه‌مه‌ش هه‌تاوەكو ساڵی 2000 كاتێك كه پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رەو تێكچوون ڕۆیشتوو شه‌پۆلێكی نوێی توند و تیژی له نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان دەستیپێكرد.
له مانگه‌كانی داویی ژیانیدا، به‌ڕێز عه‌رەفات هه‌ر كه‌سێكی كاریگه‌ری سیاسی نێو فه‌له‌ستینیه‌كان بوو و پرۆسه‌ی ئاشتیش له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكاوە ڕاگیرا به‌هۆی ئه‌وەی گوتیان هاوكارێكی ئاشتیخواز نیه.
عه‌رەفات له ساڵی 2001 ەوە، له بنكه‌ی سه‌رەكی خۆی له ڕامه‌ڵڵا دەست به سه‌ر بوو نهیدەتوانی شوێنی خۆی جێبهێڵێت.