فه‌رەنسا دەستیكردووە به كشانه‌وەی هه‌ندێ له ووڵاتیانی له كه‌ناری ددانه فیل یاخود ئایڤری كۆست له كاتێكدا به هه‌زارەها له بیانیه‌كان هه‌وڵ دەدەن له دەست ئه‌و خۆپیشاندانه توند و تیژییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆیان دەرباز بكه‌ن.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، نزیكه‌ی 600 ووڵاتی فه‌رەنسی ئابیجانیان به‌جێهێشتووە و به‌رەو پاریس به‌ڕێكه‌وتوون.
ووڵاته‌كانی تری وەك ئیسپانیا و به‌لجیكا و ئیتالیا فڕۆكه‌یان بۆ كه‌ناری دانه‌فیل ناردووە تاوەكو ووڵاتیانیان له‌وێ دەرباز بكه‌ن.
له پاریس سه‌رۆك جاك شیراك داوای له دەسه‌ڵاتدارانی كه‌ناری ددانه فیل كردووە هه‌نگاو بۆ وەستاندنی توند وتیژییه‌كان بنێت كه له ڕۆژی شه‌ممه‌وە بۆته هۆی كوشتنی 25 كه‌س له ئابیجان.