سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكی و عێراقیه‌كان به‌رە و ناوەندی فه‌للوجه ڕۆیشتوون و به ناو شه‌قام و كۆڵان و هه‌موو سوچ و كه‌له‌به‌رێكدا بۆ دەست به سه‌راگرتنه‌وبی شارەكه شه‌ڕ دەكه‌ن.
ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌كان دەڵێن ئه‌فسه‌رە له‌شكرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا دەڵێن سه‌ربازەكانی هێزی هاوپه‌یمان ئێستاكه كۆنتڕۆڵی له سه‌دا 70 ی شارەكه دەكه‌ن و به‌ڵام هێشتا چه‌ند گروپێكی به‌رگریكردن ماوە.
ژەنه‌ڕاڵ تۆماس مێتز كه كۆماندەرێكی باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكیه گوتویه‌تی له ماوەی هێرشه‌كاندا ، هێزەكانی هاوپه‌یمان به‌رگرییه‌كانی بازنه‌ی چواردەوری شارەكه‌یان تێكشكاندووە و باوەڕیش دەكه‌ن پێكدادانی كۆڵان به كۆڵانی قورسیش بۆ ڕۆژانی داهاتوو ماوە.
باوەڕیش دەكرێت، ڕێبه‌ری تیرۆرستانی داواكراو ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی هه‌ر له پێش دەستپێكردنی هێرشه‌كانه‌وە شارەكه‌ی به‌جێهێشتبێت.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش دەڵێ 10 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و 2 سه‌ربازی عێراقی له ماوەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كوژراون و قوربانیانی یاخیبوانیش زۆر زیاترێكه له‌وەی كه پێشبینی بۆ كرابوو، به‌ڵام ژمارەی بریندار و كوژراوەكانیان ڕانه‌گه‌یاندراوە.
جێی باسه، دانیشتوانی شارەكه هه‌ر له پێش دەستپێكردنی هێرشه‌كانه‌وە شارەكه‌یان چۆڵكردووە.