سه‌رچاوەكانی پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌ختی عێراق ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا بۆمب له دوو كه‌نیسه‌دا ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی شه‌ش كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له 30 كه‌س.
دەسه‌ڵاتداران دەڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وەیه دیواری دەرەوەی كه‌نیسه‌ی سه‌ینت به‌هنامی ڕووخاندووە و خانوبه‌رەیه‌كی ئه‌و نزیكانه‌ی گڕ تێبه‌رداوە.
له بارەی چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه ڕاپۆرتی جودا جودا بڵاوكراوەته‌وە و یه‌ك له‌و ڕاپۆرتانه دەڵێن ته‌قنه‌وەكه له ئه‌نجام ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو ڕوویداوە و هه‌ندێكی تریان دەڵێن له ئه‌نجام دانانی كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وە له نزیك كه‌نیسه‌كه‌دا ئه‌و ڕووداوە بووە.
پێشتریش له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، سێ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وەیه‌كی خۆكوژ له‌سه‌ر ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گیانیان له دەستداوە. له لایه‌كی تریشه‌وە، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له ماوەی هێرشێكدا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا گیانی له دەستداوە.