له ئه‌نجامی نوێترین كاری توندوتیژی له هه‌رێمه‌كانی داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیل به لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران. له شارۆچكه‌ی قه‌لقیلیه له كه‌ناری رۆژئاوا ئه‌مرۆ شه‌ممه، كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن دوو فه‌له‌ستینی كوژران له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك. هاوكات له ده‌ڤه‌ری غه‌زه، ئیسرائیل رایگه‌یاند كه‌وا سێ چه‌كداری فه‌له‌ستینی له هێرشیكی ئاسمانی‌دا كوژران. كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌ڵێن هه‌لێكۆپته‌رێكی ئیسرائیلی موشه‌كێكی ئاراسته‌ی چه‌كداره‌كان كرد له‌و كاته‌ی ده‌یانه‌ویست بچنه ناو نیشته‌جێیه‌كی جووه‌كان. هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی جه‌نین له كه‌ناری ڕۆژئاوا كوڕێكی فه‌له‌ستینی كوژرا.