له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیل و چه‌ند هێرشێك له لایه‌ن خراپكارانه‌وه له شاری سامه‌را له باكووری عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی و سێ كه‌س كوژران و به‌ده‌یان كه‌سی تریش بریندار بوون. له سامه‌را، چوار ئۆتۆمبیل له نزیك بنكه‌كانی پۆلیس و پاسه‌وانی نیشتیمانی و نوسینگه‌كانی تری حكومه‌ت ته‌قینه‌وه. ده پۆلیسی عیراقی كوژران له‌و كاته‌ی كه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی چووه ناو بنكه‌یه‌كی پۆلیس و ته‌قاندیه‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر كاروانێكی له‌شكری ئه‌مریكی له ڕۆژئاوای شاری فه للوجه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست سه‌ربازی ئه‌مریكی بریندار بوون. له باشووری عیراق و له شارۆچكه‌ی كوفه بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له نزیك كاروانێك ته‌قیه‌وه و بووه هۆی بریندار بوونی كاربه‌ده‌ستێكی ئاسایشی عیراقی.