خێزانی شۆفێرێكی لۆری خه‌ڵكی بۆسنی كرواتی، كه به گومانی كاری سیخوڕی دەستگیر كراوە، دەڵێن له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا په‌یوەندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵدا كردوون.
ئه‌ندامانی خێزانی دامیر میكولیچ دەڵێن ئه‌و پێی گوتون ئه‌و له حاڵه‌تێكی زۆر ناخۆشدایه چونكه ئه‌و زمانی ئینگلیزی نازانێت و تێناگات له‌وەی كه بۆچی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌ویان گرتووە. هه‌روەها گوتیان به‌ڕێز میكولیچ بۆی نیه په‌یوەندی به هیچ وەرگێڕێكیشه‌وە بكات.
له كۆتایی مانگی ڕابوردودا، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له كرواتیا جه‌ختیان كرد له‌وەی كه سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراقدا شۆفێرێكی كرواتیان دەستگیر كردووە و گومانی ئه‌وەی لێدەكرێت كه زانیاری ناسك كۆبكاته‌وە.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی كرواتیا گوتویه‌تی هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز میكولیچیان دەستگیر كردووە چونكه ئه‌و له لۆرییه‌كه‌یه‌وە وێنه‌ی دامه‌زراندنی دەزگا له‌شكرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای گرتووە له كاتێكدا كه له‌گه‌ڵ كاروانێكی له‌شكریدا تێپه‌ڕیوە.