Accessibility links

سه‌ربازە چیكیه‌كان تاوەكو مانگی دووی داهاتوو له‌ عێراقدا دەمێننه‌وە - 2004-11-05


په‌رله‌مانی چیكۆسلۆفاكیا دەنگی داوە بۆ فراوانكردنی مانه‌وەی سه‌ربازە چیكیه‌كان له‌ عێراق بۆ ماوەی دوو مانگ.

ئه‌م بڕیارەش له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانه‌وە دراوە و ڕێگه‌ به‌ هێزی پۆلیسی له‌شكری دەدات تاوەكو مانگی دووی داهاتوو له‌ عێراقدا بمێننه‌وە.

ئه‌م یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ به‌هێزەی چیكیش له‌ نزیك به‌سرە دانراون و ژمارەیان 100 سه‌ربازە و سه‌رقاڵی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزەكانی عێراقین.

XS
SM
MD
LG