هێرشبه‌رێكی خۆكوژ سێ سه‌ربازی به‌ریتانی كوشتووە و ژمارەیه‌كی تری له عێراق بریندار كردووە.
له‌وەته‌ی كه سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كانیش له هه‌فته‌ی ڕابوردودا له بنكه‌كانی باشوری عێراقه‌وە بۆ نزیك به‌غدا گوێزراونه‌ته‌وە، بۆ یه‌كه‌م جاریشه سێ ئه‌ندامی دەسته‌ی له‌شكری بلاك واچ له ئه‌نجام هێرشێكی خۆكوژیدا بكوژرێن.
ئه‌م 850 ئه‌ندامه‌ی دەسته‌ی بلاك واچ گوێزرانه‌وە تاوەكو سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئازاد بكه‌ن و بواریان بدەن هێرش بكه‌نه سه‌ر یاخیبوەكانی فه‌للوجه و ڕومادی. له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا شه‌پۆلێكی تری هێرشه‌كانیان له دژی نیشانه‌كانی فه‌للوجه دەستپێكردەوە.
له ڕووداوێكی تری توند و تیژیدام ئۆتۆمبیلێك له باكوری به‌غدا ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی چوار كه‌س.
ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش له كاتێكدا هات كه سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی داوای له ووڵاتانی چاودێریكه‌ر كردووە ڕۆڵێكی چالاكتریان له ئاوەدانكردنه‌وەی عێڕاقدا هه‌بێت. به‌ڕێز عه‌للاوی له پێش ووتوێژەكانی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ناتۆدا له بروكسڵ ئه‌م تێبینیانه‌ی داوە.