سه‌رۆك بوش داوا له هاوپه‌یمانانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانی هه‌ردوو پارتی سه‌رەكی دەكات له شه‌ڕی دژی تیرۆری به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا یه‌كبگرن.
به‌ڕێز بوش له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا پاش بردنه‌وەی له جارێكی تر هه‌ڵبژاردنه‌وەی وەك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌م كۆنگرەی ڕۆژنامه‌وانی به‌ست و گوتی هه‌موو ئه‌مه‌ریكیه‌كان و هه‌ر ووڵاتێكی شارستانی به‌رژەوەندی خۆی له ئاكامه‌كانی شه‌ڕدا هه‌یه.
سه‌رۆك گوتی ئه‌و خۆی دەگه‌یه‌نێته یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناتۆ به‌و هیوایه‌ی له جیاتی دكتاتۆری و تیرۆر، هانی ئازادی و دیموكراسی بدات.
ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆكیش له پاش هه‌ڵمه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هات كه تیایدا ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن كێری له سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی عێراق و هه‌ڕەشه‌كانی دژ به تیرۆرزم ڕەخنه‌ی توندی لێ گرتبوو.
هه‌روەها به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و پێشبینی گۆڕانكاری له كابنه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یدا دەكات به‌ڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێكی نه‌داوب.
ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دەڵێن وەزیری داد جۆن ئاشكرۆفت باوەڕدەكرێت له ئایندەیه‌كی نزیكدا واز له كارەكه‌ی بهێنێت.