ته‌ندروستی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی یاسر عه‌رەفات به‌رەو خراپی دەڕوات. كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینی دەڵێن ته‌ندروستی یاسر عه‌رەفات له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وە به‌رەو خراپی ڕۆیشتووە و هه‌ندێ له ڕاپۆرته‌كان دەڵێن سه‌ركردەی فه‌له‌ستینی بۆ چه‌ند جارێك بێ‌هۆش بووە.
كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینیش ڕاپۆرتی جودا جودایان دەربارەی بارودۆخی ته‌ندروستی عه‌رەفات ڕاگه‌یاندووە و هه‌ندێكیان دەڵێن ئێستاكه له بارودۆخێكی ناسك و مه‌ترسیدایه و هێشتا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌شكری دەرەوەی پاریسه و تا ئێستا چارەسه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ێ وەردەگرێت كه تاوەكو ئێستا ئاشكرا نه‌كراوە.
هه‌ندێ له كاربه‌دەستانی تریش وەك وەزیری كابنه‌تی فه‌له‌ستینی به‌ڕێز سائیب عه‌رەقات دەڵێت عه‌رەفات بێ هۆش بووە و ئه‌ندامه گرنگه‌كانی له‌شی له‌كار كه‌وتوون. به‌ڵام له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گوتیان بارودۆخی ته‌ندروستی به‌رەو باشی ڕۆیشتووە و دەتوانێت دابنیشێت و نان بخوات.
جێی باسه، له ڕۆژی چوارشه‌ممه دا كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینی به‌یاننامه‌یه‌كیان به ناوی عه‌رەفات بڵاوكردەوە كه تیایدا پیرۆزبایی له سه‌رۆك بوش دەكاتبه بۆنه‌ی جارێكی تر هه‌ڵبژاردنه‌وەی وەك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رباری خراپ بوونی بارودۆخی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی 75 ساڵ تاوەكو ئێستا كه‌سێكی دیكه‌ێ بۆ جێگرتنه‌وەی پۆسته‌كه‌ی له پاش مردنی دیاری نه‌كردووە.