سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه دەگه‌ڕێته‌وە سه‌ركار پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌وەی بۆ جارێكی تر وەك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڵێن دەدات به‌وەی له ماوەی خولی دووهه‌مدا هه‌رچی له توانایدا بێت بۆ خزمه‌تی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دەیكات.
به‌ڕێز بوش له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا به سه‌ر سیناتۆری دیموكراته‌كان جۆن كێریدا سه‌ركه‌وت و به هه‌ڵبژاردنی نزیكه‌ی هه‌موو دەنگه‌كان، به‌ڕێز بوش له سه‌دا 51 ی زۆرینه‌ی دەنگه‌كان و 274 خاڵی له كۆی دەنگی وولایه‌ته‌كانی به دەست هێنا له كاتێكدا سیناتۆر كێری له سه‌دا 48 ی زۆرینه‌ی دەنگه‌كان و 252 خاڵی له كۆی دەنگی وولایه‌ته‌كانی به دەست هێناوە.
سه‌رۆك بوش له ماوەی ووتارەكه‌یدا داوای له ئه‌مه‌ریكیه‌كان كرد یه‌كگرتوو بن و به‌ڵێنی داوە به به‌كارهێنای هه‌موو سه‌رچاوەیه‌ك بۆ به گژدا چوونه‌وەی تیرۆرزم و به‌رەو پێشچوون له عێراق و ئه‌فغانستان.
سیناتۆر كێریش له ڕێگه‌ی په‌یوە‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیه‌وە پیرۆزبایی له سه‌رۆك بوش كرد و باسیان له گرنگی یه‌كگرتنی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا كرد.
بڕیارە سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پاش هه‌ڵبژاردنه‌وەی بۆ خولی دووەمی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبونه‌وەی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كابنه‌ته‌كه‌یدا له كۆشكی سپی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.