دوای ئه‌وەی ژمارەیه‌كی زۆر له‌و عێراقیانه‌ی له لایه‌ن دەزگای په‌نابه‌رانی سوید مافی په‌نابه‌رییان ڕەت كرابۆوە، میدیاكانی سوید ڕایانگه‌یاندووە كه‌وا ژمارەیه‌كی زۆر له‌و عێراقیانه مافی په‌نابه‌رییان بدرێته‌وە و پێداچوونه‌وە به فایله‌كانیاندا بكرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ناویان دەچێته پێشه‌وەی لیسته‌كه ئه‌و ژنانه دەگرێته‌وە كه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌رەف ڕایانكردووە و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌وسێنراونه‌ته‌وە و هه‌وڵیان بۆ ئاسای كردنه‌وەی ووڵاته‌كه‌یان داوە و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له به‌ر هۆی ته‌ندروستی یاخود هه‌ر هۆیه‌كی مرۆیی داوای په‌نابه‌رییان كردووە. هه‌روەها ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ناوچه عه‌رەب نشینه‌كانی عێراقه‌وە هاتوون ئه‌مه‌ش پاش دەرچوونی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كه باس له ناجێگیری و نه‌بوونی ئاسایشی بارودۆخی عێراق دەكات.
له‌م بارەیه‌وە په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا شه‌پۆل فاخیر مێرگه‌سووری له سویدەوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.