كۆشكی سپی دەڵێت كاندیدی دیموكراته‌كان سیناتۆر جۆن كێری له پێشبڕكێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كشاوەته‌وە و دانی به سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك بوش دا هێنا.
سیناتۆر كێری له ماوەی په‌یوەندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه پێنج دەقیقه كه‌متری خایاندبوو دانی به سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش دا هێنا.
به‌م شێوەیه ڕێگه به سه‌رۆك بوش كاندیدی كۆمارییه‌كان دەدات بۆ خولی دووەم ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات كه ماوەی چوار ساڵ دەخایه‌نێت.
دەزگاكانی ڕاگه‌یاندن دەڵێن سه‌رۆك بوش به ڕێژەی له سه‌دا 51 به‌رامبه‌ر به سیناتۆر كێری سه‌ركه‌وتووە كه له سه‌دا 48 ی دەنگه‌كانی به دەست هێناوە.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش پاش زیاتر له 12 سه‌عات له داخستنی هه‌موو بنكه‌كانی دەنگدان له ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هات. به‌م شێوەیه دواخستنی دەرچوونی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕووینه‌دا هه‌روەك زۆر كه‌س پێشبینی بۆ دووبارە بوونه‌وەی ڕووداوەكانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2000 یان دەكرد.
كۆمارییه‌كان بێ له سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك بوش، له ئه‌نجومه‌نی هاوس و سه‌نه‌تی كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكیشدا سه‌ركه‌وتنیان به دەستهێنا و ئێستاكه كۆنتڕۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ن دەكه‌ن.