گروپێكی چه‌كداری دەڵێت ئه‌ندامێكی باڵای هێزەكانی له‌شكری عێراقیان سه‌ر بڕیوە. له‌شكری ئه‌نسار ئه‌لئیسلام ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و سه‌ر بڕینه‌یان له شاری موسڵی باكوری عێراق به ئه‌نجام گه‌یاندووە.
پێشتریش قسه‌كه‌رێكی حكومه‌تی ئوردونی گوتویه‌تی چوار شۆفێری ئوردونی له عێراق فڕێندراوە، به‌ڵام شوێنی فڕاندنهكهیان ئاشكرا نه كردبوو. هه‌روەها گوتی ئوردون ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاویدا باس دەكات كه ئێستاكه سه‌ردانی ئوردون دەكات.
له هه‌مان كاتدا، پۆلیسی عێراقی دەڵێت كۆنتراكته‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به ڕەگهز لوبنانی له درەنگانێكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌غدا فڕێندرا بوو.