له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك كاروانێكی له‌شكری سه‌ر ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ته‌قیوەته‌وە.
قسه‌كه‌ری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت ئه‌م ڕووداوە له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له سه‌ر شاڕێی به‌غدا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی شارەكه ڕوویداوە و ژمارەیه‌كیش بریندار بووە، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكیه‌كان قوربانی نه كه‌وتۆته‌وە.
جێی باسه، ئه‌م ڕێگایه یه‌كێكه له شوێنه هه‌رە پڕ له مه‌ترسیه‌كان و به به‌ردەوامی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی بۆته نیشانه‌ی هێرشی یاخیبوان.
له هه‌مان كاتدا، ئۆتۆمبیلێكی تری بۆمب چێنراو له دەرەوەی وەزارەتی په‌روەردە له به‌غدا ته‌قیوەته‌وە و بۆته هۆی كوشتنی 6 كه‌س و بریندار بوونی ژمارەیه‌كی تر. له باكوری عێڕاقیش له شاری موسڵ ته‌قینه‌وەیه‌كی تر له بنكه‌یه‌كی گاردی نیشتمانی عێراقی ڕوویداوە و بۆته هۆی كوشتنی دوو پاسه‌وان.