ته‌نها له پاش چه‌ند سه‌عاتێك له هێرشێكی ته‌قه‌كردنی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌دا، چه‌كدارانی لهسكری گروپی ئه‌نسار ئه‌لسوننه گوتویانه كه‌وا ئه‌وان ئه‌و كاری كوشتنهیان جێبه‌جێ كردووە.
هه‌روەها ئه‌و گروپه هۆشداری په‌لاماردانی هه‌ر كه‌سێكیان كردووە كه هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و هاوپه‌یمانه‌كانیدا دەكات.
له هه‌مان كاتدا، سه‌رۆكی عێراقی غازی ئه‌لیاوەر ڕەخنه له پلانی هێرشه‌كانی یاخیبوان له شاری فه‌للوجه دەگرێت.
به‌ڕێز ئه‌لیاوەر هه‌ندێ تێبینیشی داوە كه جیاوازن له‌وانه‌ی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق ئه‌یاد عه‌للاوی كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گوتی دەبێت فه‌للوجه چه‌كدارە بیانیه‌كان ته‌سلیم بكه‌نه‌وە یاخود ڕووبه‌ڕووی هێرشی له‌شكری دەبنه‌وە.
سه‌رۆكی عێراقی گوتویه‌تی پێویسته دانوساندن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی فه‌للوجه‌دا به‌ردەوام بێت هه‌تاوەكو هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا له چواردەوری شارەكه‌دا دەبێته سه‌ربازی عێراقی. كه ئه‌وەش ڕوویدا، ئه‌و باوەڕی وایه عێراقیه‌كان پشتگیری خۆیان بۆ یاخیبوان ڕادەگرن.