كاربه‌دەستان له عێراق دەڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو ئه‌مه‌ریكیه‌ك و ئاسیاویهك و دوو عهرەبیان له ئۆفیسێكی ڕۆژئاوای به‌غدادا فڕاندووە.
پۆلیس له گهڕەكی ئاست به‌رزی مه‌نسور ئامادەی شوێنی ڕووداوەكه بووە و گوتویه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارە هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆفیسه‌كانی كۆمپانیایه‌كی كۆنتراكتی بازرگانی عه‌رەبستانی سعودیه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی كۆمپانیهكهدا پێكدا هاتوون پێش ئه‌وەی له‌گه‌ڵ فڕێنراوەكاندا دەرباز ببن. پۆلیس دەڵێت یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان و یه‌كێك له فڕێنهرەكان كوژراوە.
تاوەكو ئێستاش ڕەگه‌زنامه‌ی ئه‌و فڕێنراوە ئاسیاوی و عه‌رەبه‌كان نه‌زانراوە.