كاربه‌ده‌ستانی وولاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مریكیه‌كان رووبه‌رووی هیچ هه‌ره‌شه‌یه‌كی تایبه‌تی هێرشی تیرۆرستی نابنه‌وه له كاتی هه‌لبژاردنه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه، سه‌ره‌رای بلاوبونه‌وه‌ی په‌یامێكی ئوسامه بن لادنی رێبه‌ری تۆری تیرۆرستی ئه‌لقاعده. به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوخۆیی ده‌ڵێت هێچ پلانێك به‌ده‌سته‌وه نیه بۆ بڵندكردنی ئاستی هۆژداری تیرۆریزم له ئه‌مریكا. جێگه‌ی باسه رۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆنفرانسێكدا له‌گه‌ل كاربه‌ده‌ستانی بڵندی حكومه‌ت باسی هه‌ره‌شه‌كانی بن لادنی كرد و پێیانی گوت هه‌موو كارێكی پێویست بكه‌ن بۆ پاراستنی وولات له دژی تیرۆرستان. هاوكات وه‌زیری پاراستنی نیشتیمانی ئه‌مریكی، تۆم ریج، رایگه‌یاند كه‌وا زۆرینه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی ئاسایش كراون.