له‌شكری ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێت فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا شوێنی حه‌شارگه‌ی سه‌رهه‌ڵداوە گومانلێكراوەكانی شاری فه‌للوجه‌یان بۆمباران كردووە و له ئه‌نجام دوو كه‌س گیانیان له دەستداوە.
به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی نیشانه‌ی هێرشه‌كه‌یان شوێنی كۆبونه‌وەی یاریدەدەرانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی بووە.
دانیشتوانی شارەكه‌ش دەڵێن ئه‌و دوو كه‌سه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كه‌وە گیانیان له دەستداوە دوو برا بوون و خزم و كه‌سوكاریان ڕەتی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان كردۆته‌وە كه گوایا ئه‌وان سه‌ر به یاخیبوان بوون.
له هه‌مان كاتدا، له به‌غدا سه‌ربازێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی و سیڤیڵیهكی عێراقی به‌هۆی ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له باشوری شارەكه‌دا كوژراون.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، كاربه‌دەستێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق له به‌غدای پایته‌خت ته‌قه‌ی لێكراوە و گیانی له دەستداوە. دەسه‌ڵاتداران باوەڕدەكه‌ن ئه‌و كاربه‌دەسته له ئه‌نجام هه‌وڵێكی كوشتنیهوە گیانی له دەستداوە.