ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه حكومه‌تی سودان و سه‌رهه‌ڵداوانی هه‌رێمی دارفور كۆبونه‌وە تا چارەسه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و قه‌یرانه بدۆزنه‌وە كه به‌هۆیه‌وە ملیۆن و نیوێك خه‌ڵكی له لانه‌و ماڵیان دەربه‌دەر بوون.
كاربه‌دەستانی یه‌كێتی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن بڕیار وایه ووتوێژە سیاسیه‌كان سبه‌ی چوارشه‌ممه دەست پێبكاته‌وە پاش ئه‌وەی یاخیبوان داوای مۆڵه‌تی زیاتری بۆ خۆ ئامادەكردن داوا كرد.
هاوكات كاربه‌دەستان دەڵێن دانوساندەران به جیا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و شاندەكانی حكومه‌تدا كۆدەبنه‌وە تا ووتوێژ له‌سه‌ر بارودۆخی ئاسایش و كێشه مرۆییه‌كانی هه‌رێمی دارفور بكه‌ن.
شایانی باسه، ووتوێژەكان له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە له ئه‌بوجای پایته‌ختی نایجیریا دەستی پێكردووە كه هه‌ردوو حكومه‌تی سودان و یاخیبووەكان یه‌كتریان به پێشێل كردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی ئاگربه‌ست تاوانبار كردووە.