ئاژانسی ئه‌تۆمی ووزەی ناوەكی نێونه‌ته‌وەیی جه‌خت له‌سه‌ر دیارنه‌مانی كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەی به بڕی 350 ته‌نی مه‌تری له دەزگایه‌كی پێشووی له‌شكری عێراقی دەكات.
چاوەڕێ دەكرێت، موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی IAEA له درەنگانێكی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌بارەت به دیار نه‌مانی ئه‌و كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وانه ووتارێك پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات.
ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزیش گوتویه‌تی شارەزایان دەڵێن ئه‌و كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وانه‌ی كه دیارنه‌ماون له‌و جۆرانه‌ن كه دەتوانرێت بۆ ڕووخاندنی بینا و خانوبه‌رە و دروستكردنی موشه‌ك و سه‌رە موشه‌كی چه‌كی ناوەكی به‌كار بهێنرێت.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژنامه دەڵێت ئه‌و دەزگایه دەبوایه له ژێر كۆنترۆڵی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دا بوایه، به‌ڵام به‌ر هێرشی دزی و تاڵانی كه‌وت و ئاسایش تیایدا توند نه‌بوو.